
Episode #14
تەکنۆشەن ئەڵقەی 14
<p>تەکنۆشەن - ئەلقەی 14: نانۆتەکنەلۆجیا، بزوێنەرە بێدەنگەکەی ژیریی دەستکرد</p><p>ئایا تا ئێستا بیرت کردووەتەوە چۆن مۆبایلێکی بچووک دەتوانێت بەو خێراییە خەیاڵییە کار بکات؟ یان چۆن زانست خەریکە جیهان لە ئاستی ئەتۆم و مۆلیکولەکاندا دەگۆڕێت؟لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی #تەکنۆشەن، باس لە #نانۆتەکنەلۆجیا دەکەین کە وەک بزوێنەرە بێدەنگەکەی پشتی #ژیریی_دەستکرد تەماشا دەکرێت. بۆ ئەم بابەتە، میوانداریی پڕۆفیسۆر دکتۆر عەزیز عەبدوڵا بەرزنجی دەکەین؛ توێژەر و مامۆستا لە زانکۆی سۆران و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستی تەنۆلکە نانۆییەکان (نانۆتەکنەلۆجیا).لەم ئەڵقەیەدا، گەشتێک بەناو جیهانی وردی نانۆتەکنەلۆجیادا دەکەین؛ لە مێژووی فیزیا و پێشبینییەکانی ڕیچارد فاینمانەوە دەست پێ دەکەین، تا دەگەینە کێبڕکێی توندی وڵاتانی وەک تایوان و ئەمریکا بۆ دروستکردنی چیپی ٢ نانۆمەتری، کە دەبێتە بناغەی نەوەی داهاتووی ژیریی دەستکرد (AI).پۆدکاستی تەکنۆشەن ئاشناتان ئەکات بە جیهانی ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆجیا. لێرەدا پێکەوە پرسیار دەکەین و وەڵام وەردەگرین، نوێترین تەکنەلۆجیا شەن و کەو دەکەین، و هەوڵدەدەین ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆجیا بە زمانێکی سادە و گشتی بگەیەنین بە هەمووان.پۆدکاستی تەکنۆشەن لەلایەن چوار کەسی بە ئەزموونەوە پێشكەش دەکرێت، کە هەر یەکەیان خاوەنی زیاتر لە ٢٠ ساڵ خزمەتن لە بوارەکانی خۆیاندا:عەبدولباسط کامل: مامۆستا لە زانکۆی کۆیە و بڕوانامەی دکتۆرا لە ژیریی دەستکرد.هەردەوان مەحمود کاکەشێخ: مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین و قوتابی دکتۆرا لە ئابووری میدیا.حازم جاف: ئەندازیاری ڕاوێژکار و شارەزا لە بواری گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری.هێمن ئیبراهیم: مامۆستا لە زانکۆی تیشک و بڕوانامەی دکتۆرا لە ژیریی دەستکرد.لە ڕێگەی هەر ئەڵقەیەکەوە، پۆدکاستی تەکنۆشەن گفتوگۆی قووڵ و چڕوپڕ پێشکەش دەکات دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی ژیریی دەستکرد، پێشکەوتنە گرنگەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان، و گرنگییان بۆ هەرێمی کوردستان.بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی وێبسایتی تەکنۆشەن بکەن:https://technoshan.com/هەروەها دەتوانن ئەپی تەکنۆشەن لە ئەپڵ ستۆر داونلۆد بکەن:https://apps.apple.com/us/app/technoshan/id6755253370 ئەپی تەکنۆشەن لە گووگڵ پلەی داونلۆد بکەن:https://play.google.com/store/apps/details?id=com.technoshan.app&hl=enTechnoShan introduces you to the world of Artificial Intelligence and technology. Here, we ask questions and find answers together, analyze the latest technologies, and strive to make Artificial Intelligence and technology accessible to everyone using simple, everyday language.The TechnoShan Podcast is a professional and unique Kurdish platform for discussing Artificial Intelligence and various fields of Information Technology and Communications.The podcast is hosted by four experienced professionals, each with over 20 years of service in their respective fields:Abdulbasit Kamil: Assistant professor at Koya University and holds a PhD in Artificial Intelligence.Hardawan Mahmood Kakashekh: Assistant professor at Salahaddin University and PhD candidate in Media Economics.Hazim Jaf: Consultant Engineer and expert in Telecommunications and Information Technology.Hemin Ibrahim : Lecturer at Tishk International University and holds a PhD in Artificial Intelligence.In each episode, the TechnoSha






